ئێف بی ئای: ڕووداوەکەی ئۆرلینز وەک کردەوەیەکی 'تیرۆرست'ـی کاری لەسەر دەکرێت
- جیهان
- 1 کانوونی دووەم

شوێنی ڕووداوەکەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکەی نیو ئۆرلینز لە ئەمریکا کە تیایدا بارهەڵگرێک خۆی کرد بە نێو کۆبوونەوەیەکی خەڵکدا و ژمارەیەک کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ئێستا ئێف بی ئای دەڵێت، "ڕووداوەکە وەک کردەوەیەکی تیرۆرستی کاری لەسەر دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: بارهەڵگرێک لە شەقامی بۆڕبۆن لە شاری نیوئۆرلیانزی ئەمریکا خۆی دەکات بەناو کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کە بۆ ساڵی نوێ ڕێکخرابوو، لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 30 کەس بریندار بوون.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی گوتەی پۆلیس و شایەتحاڵەکانی ناوچەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکە دوای ڕووداوەکە لە ئۆتۆمبێل دابەزیوە و دەستی بە تەقەکردن کردووە، لەو کاتەدا پۆلیس هەوڵی داوە ڕێگری لێبکات، بەوهۆیەوە لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا دوو پۆلیس برینداربوون و شۆفێری بارهەڵگرەکەش کوژرا.
لێدوانی فەرمی: ئان کیرکپاتریک، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، شۆفێرەکە هەوڵی داوە کۆمەڵکوژی بکات کاتێک پۆلی ویستوویەتی ڕێگری لێ بکات، تەقەی کردووە و دوو ئەفسەری پۆلیس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: ئێف بی ئای ئەمریکی ڕایگەیاند، لە شوێنی ڕووداوەکە ئامێرێکی تەقینەوەیان دۆزیوەتەوە و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کاردانەوەکان: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە لاتۆیا کانترێل سەرۆکی شارەوانی نیو ئۆرلینزەوە کرد بۆ ئەوەی "پشتیوانییەکی تەواوی فیدراڵی" پێشکەش بکات.
ئەمەش بزانە: بایدن لەلایەن بەرپرسانی ئێف بی ئای و ئاسایشی ناوخۆوە ئاگادارکراونەتەوە سەبارەت بەو هێرشەی کە کۆشکی سپی بە هێرشێکی "ترسناک" ناوی بردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن