لە ساڵی 2025 یەکەمی حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی هەڵدێران تۆمارکرا
- کوردستان
- 2 کانوونی دووەم
تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران لەکاتی گەیشتنیان بۆ سەر تەرمی شاخەوانەکەی هەڵدێرا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتیەکی تەمەن 45 ساڵانی دانیشتووی سۆران لە چیای زۆزک هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا، ئەمەش بە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستانی ڕووداوی هەڵدێران لە ساڵی 2025 دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2-1-2024، چوار کەس بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی چیای زۆزکیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد، یەکێک لە شاخوانەکان پەیوەندی بە بەرگریی شارستانیی سۆران دەکات کە هاورێیەکیان هەڵدێراوە، شوینەکەی سەخت بووە و نەتوانراوە بە ئۆتۆمبێل بە هانای هاووڵاتیەکەوە بچن، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتوون بە شوێنی ڕووداوەکە هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستداوە.
لێدانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئاگادارکراینەوە کە هاووڵاتیەک لە چیای زۆزک هەڵدێراوە، تا ئێمە گەیشتین بە شوێنی ڕووداوەکە، هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستدابوو. دەشڵێت، ئەو کاتەی پەیوەندی بە ئێمەوە کرا هاووڵاتیەکە گیانی لەدەستنەدابوو.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییەکە ناوی عەزیز ئیساعیلە و تەمەنی 45 ساڵە، دانیشتووی شاری سۆرانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە ساڵی 2024ـدا ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی بە هۆی هەڵدێرانەوە گیانیان لەدەستداوە سێ هاووڵاتین. هاوکات یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تەمومژ و سەرما و سۆڵە گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا یەک حاڵەتی گیرخواردن لەناو بەفر هەبوو کە خێزانێک بوو، بەڵام لەلایەنی تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕزگار کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە