
ماڵی پێشڕەو دزەیی دوای بۆردومان کردن - فۆتۆ (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
ساڵێک پێش ئێستا هەولێر شەوێکی ناخۆشی بەڕێ کرد، بەهۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ماڵی یەکێک لە سەرمایەدارەکانی کوردستان، کە دەرئەنجامەکەی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی شەشی دیکە بوو.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 11:30ـی شەوی 15ـی کانونی دووەمی ساڵی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی بە بیانووی "بوونی بارەگای بنکەی مۆساد" کردە ئامانج، بەڵام ئەو هێرشە شەهیدبوونی خاوەن ماڵ، ژینا کچە 11 مانگەکەی، میوان و کارگوزارێکی لێکەوتەوە، کە هەموویان خەڵکی مەدەنی بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ساڵیادی شەهیدبوونی پێشڕەو دزەیی و کچە 11 مانگەکەیدا، بڕیارە ئەمڕۆ لە پڕۆژەی ئێمپایەر لە شاری هەولێر یادی ئەو ڕووداوە بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە جیهانی هێنایە دەنگ و لە بەشێکی وڵاتان بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەكەیان کرد، بیانووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئەو هێرشە بوونی بنکەی دەزگای هەواڵگری مۆساد بوو، کە دواتر لە لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەرکەوت هیچ دەزگایەکی هەواڵگری بوونی نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت