
هەیکەلی نەخۆشخانە 100قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان
ئاڤا نیوز
پرسی دروستکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان لەناو خەڵکی دەڤەرەکەدا بووە بە چیرۆکی هەزار و یەک شەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە وەزارەتی تەندروستییەوە وەریگرتووە، "ئەمساڵ ڕێکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشخانەکە بۆ سەر وەزارەت تەواو دەبێت".
وێنە گەورەکە: ساڵی 2013 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی کرد، بڕیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لەسەر پارەی پترۆ دۆلار دەکرد، هەروەها نزیکەی 29 ملیۆن دۆلاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کرد، لەو بڕەش تەنیا 9 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی هەیکەلی نەخۆشخانەکە خەرج کرا، لە ساڵی 2014ـشەوە تاوەکو ئێستا کارەکانی پڕۆژەکە ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەموو ساڵێک پرسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیەکە و دوو مەڵبەندی تەندروستی و سەنتەری ددان، کە لەسەر پترۆ دۆلار بڕیاری دروستکردنیان دراوە و کارەکانیان ڕاگیراوە، لەناو بەرنامە و پلانەکانماندا بۆ وەزارەتی تەندروستی بەرز دەکرێنەوە و داوای تەواوکردنیان دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار دراوە ئەو پرۆژانەی لەسەر پارەی پترۆ دۆلارن بخرێنە سەر وەزارەتەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی پڕۆژەکان بۆ سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بدۆزنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڤا لە وەزارەتی تەندروستییەوە وەریگرتووە، بۆ ساڵی 2025 ڕێکارەکانی گواستنەوەی پڕۆژەکانی پترۆ دۆلار بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی تەواو دەبێت، هەروەها دەخرێنە لیستی پلانی پڕۆژەکانەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە وەزارەتی تەندروستییەوە زانیویەتی، لیژنەیەکی لاوەکی و تەکنیکی بڕیار لەسەر هەمان دەرخستەی پڕۆژەی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان دەدات، ئایا بە هەمان خەمڵاندن، یان خەمڵاندنی پێشوو دەست بە کارەکانی پڕۆژەکە بکەنەوە، چونکە کاتێکی زۆر بەسەر گرێبەستەکەیدا تێپەڕیوە، دەبێت پشت بە نرخی ئێستای بازاڕی کاری بیناسازی و ئامێر ببەسترێت.
زانیاریی زیاتر: شوێنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان دەکەوێتە بەشی باکوور و خۆرهەڵاتی شاری کەلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە