ئەم هەفتەیە لیژنەی بەدواداچوونی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەست بە كارەكانی دەكات
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچە و شایستەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراوە و ئەم هەفتەیە دەست بە كارەكانی دەكات.
وێنە گەورەكە: دوای كۆبوونەوە نائاساییەكەی ڕۆژی 11-1-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیرانی كورد و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دواتریش گەیاندنی ناڕەزایی و داواكارییەكان بە حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، حكومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ئەو گرفتە و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەمبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەكە ئەم هەفتەیە دەست بە كارەكانی دەكات و بەوردی بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتی دارایی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵی دەكات و لە خشتە و ژمارەكان دەكۆڵێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە، لیژنەكە بەدواداچوون دەكات لەبارەی پرسی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا مووچەكانیان وەرنەگرتووە و لەزووترین كاتدا ڕاپۆرتی خۆی ئامادە دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەشێوەی کاتی دەرگای قەڵای هەولێر بە ڕووی گەشتیاران دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئالاسکا؛ ترەمپ لەنێو بنکەیەکی سەربازی هەوڵی ئاشتی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێک بە 70 كۆچبەری كوردەوە لە ئاوی نۆكەندی ئینگلیز گیری خواردووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە" بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆک بەڕێوە چوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تا كۆتایی ئەم مانگە دهۆک بە تەواوی دەبێتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری