کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامی هەیە
- کوردستان
- 31 کانوونی دووەم

کارکردن لە پڕۆژەی فیاگوزاری ئاوی هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بەردەوامە، بە تەواوبوونیشی کێشەی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر چارەسەر دەبێت و هەزار بیری ئاویش دادەخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ئامانج لێی ئەوەیە تا 30 ساڵی تر شاری هەولێر کێشەی ئاوی خواردنەوەی نەمێنێت و بڕیارە بە تەواو بوونی هەزار بیری ئاوی خواردنەوە بە یەکجاری دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، لە 75%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە، لە چوار هێڵ پێکدێت، تا مانگی شەش دوو هێڵیان بەتەواوی کۆتایی دێت و دەکەوێتە کار.
ئەو دوو هێڵەی تەواو دەبێت بەمجۆرەیە:
هێڵی یەکەم- دەکەوێتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری کە هەریەکە لە گەڕەکەکانی، سێبیران، 32ـی پارک، سەرکارێز، مامزاوە، قەتەوی تا دەگاتە دارەتوو، بنەسڵاو و فەرمانبەران تاوەکو گەڕەکی 8ـی حەسارۆک دەگرێتەوە.
هێڵی دووەم - دەکەوێتە گەڕەکەکانی ناوەوەی هەولێر بە هەمان ئاراستەی هێڵی یەکەم، واتا گەڕەکەکانی بەرامبەر هێڵی یەکەم دەگرێتەوە تا دەگاتە شەقامی کەرکووک.
ژمارەکان وادەڵێن: گوژمەی پڕۆژەکە 480 ملیۆن دۆلارە و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپ جێبەجێ دەکرێت، لە پڕۆژەکە بە دووری 500 کیلۆمەتر بۆری بە قەبارەی جیاواز دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: هێڵی سێ، دەکەوێتە عەنکاوە تا بەحرکەیە، هێڵێ چوارەمیش لە شەقامی بەحرکە تا شەقامی کۆیە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە