
کەشتییەکان لەنێو دەریای سوورەوە - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناو دەریای سوور بەردەوامە، کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانە تەنیا لە سەر ئاستە ئاسایشی، سیاسی و ئابوورییەکان نەماوەتەوە، بەڵکو لێکەوتەی نەرێنیشیان بۆ سەر ژینگەی ئاویی دەریاکە درووستکردووە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەکەی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کەشتیی ڕوبیمار، کە پێشتر لە ڕۆژی 18ـی شوبات بە دوو مووشەکی حووسییەکان کرابوویەوە ئامانج، بە تەواوی نقوم بوو.
زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی زریانەوە بەتەواویی تێکشکا و تەواوی بارەکەی کە ماددە کیمایی جۆری ئامۆنیاک و نەوت بوو ڕژایە ناو دەریاوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر پیسبوونی ژینگەی ئاویی دەریای سوور دروست دەکات.
ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە
نوێترین پێشهات
ڕۆژی شەممە، 02-03-2024 کەشتیی ڕوبیمار، کە پێشتر لە ڕۆژی 18ـی شوبات بە دوو مووشەکی حووسییەکان کرابوویەوە ئامانج، بە تەواوی نقوم بوو. ئەمە یەکەم کەشتییە کە بە هۆی هێرشی حوسییەکانەوە بە تەواویی تێکشکابێت و نقوم بوو بێت. ڕوبیمار 41 تۆن پەیینی کیمیایی هەڵگرتبوو و تەواوی ماددەکە ڕژایە ناو دریاوە.
کاریگەرییە ژینگەییەکانی نقومبوونی ڕوبیمار
بەرپرسانی دەوڵەتی یەمەن، کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدرانراوە، هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم و ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، هۆشدارییان دابوو لەوە کە نقومبوونی کەشتی ڕوبیمار کێشەی گەورە بۆ ژینگەی ئاویی دەریای سوور دروست دەکات و داوایان کردبوو چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزرایەوە و دوای 12 ڕۆژ لە پێکرانی، بەهۆی زریانەوە بەتەواویی تێکشکا و تەواوی بارەکەی کە ماددە کیمایی جۆری ئامۆنیاک و نەوت بوو ڕژایە ناو دەریاوە.
کاریگەرییە ئابوورییەکانی نقومبوونی ڕوبیمار
هێرشی حووسییەکان بە شێوەیەکی گشتی بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جوڵەی کەشتیوانی و کەمبوونەوەی داهاتی نۆکەندی سوێس. هاوکات، پێشبینیی دەکرێت نوقمبوونی کەشتیی ڕوبیمار ببێتە هۆی گرانبوونی نرخی بیمەی کەشتییە بارییەکان و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە سەر ئاستی جیهان دادەنێت.
چاوەڕوانییەکان چین؟
حووسییەکان بە پاساوی پشتیوانیکردن لە غەززە لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییانەی کە پەیوەندییان بە ئیسرائیل، ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانیانەوە هەبێت. هەرچەندە ئەمریکا و بەریتانیا چەندینجار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی حووسییەکان، بەڵام ئەوان هەر لە هێرشەکانیان بەردەوامن. لەوانەیە، ئاگربەستی چاوەڕوانکراوی نێوان ئیسرائیل و حەماس ببەتە هۆی ئەوەی حووسییەکانیش هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتیوانی لە دەریای سوور بوەستێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟