کۆمسیاری پەنابەران بۆ ئاڤا نیوز؛ نابێت پەنار و ئاوارەکان بە زۆرەملێ بنێردرێنەوە
- کوردستان
- 5 ئازار
ئاڤا نیوز
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بە ئاماژەکردن بەوەی هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارامە بۆ ئاوارە و پەنابەران، جەخت دەکاتەوە نابێت بە زۆرەملێ بنێردرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین ساڵ تێپەڕبوون بەسەر شەڕی داعش، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزار پەنابەری سووری و 300 هەزار ئاوارەی عێراق لە هەرێمی کوردستانن، حکومەتی عێراقیش بڕیاری دەرکردووە تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە و سەرجەم کەمپەکان دابخرێن.
لێدوانی فەرمی: دەبێت پەنابەر و ئاوارەکان خۆیان بڕیار بدەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان یان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، نابێت هیچ لایەنێک زۆرییان لێبکات، بڕیاری زۆرەملێ دروست و تەندروست نییە. جان نیکۆلا بۆس، نوێنەری ڕێکخراوی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران وای ئاڤا نیوزی گوت.
زانیاریی زیاتر: نیکۆلاس بۆس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەگەڵ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە چی پێویست بێت بۆ ئاوارەکان بکرێت، ئەوانیش تێگەیشتنی باشیان هەیە.
باکگراوند: 24 کەمپی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەپێی دوایین ئامار نزیکەی 35 بۆ 37 هەزار خێزان لێیان نیشتەجێن و خەرجی ساڵانەیان زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلارە .

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژانی نەورۆز باران دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جارێکی دیکە کوڕەکەی مەسک لەگەڵ ترەمپ دەردەکەوێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
15 ئازار
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 ئازار
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70 دەکرێت