مەسرور بارزانی وەکو یەکەم بەرپرسی کوردستان بەدەم داواکاریی جووتیارانی کورد دەچێت
- کوردستان
- 17 شوبات
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە گرژ و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی سوپای عێراق و جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، رێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی رژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلکی ڕەسەنی ناوچەکە . ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ، مانگی ڕابردوو ، پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد.
ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بوونیادنراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووترە، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن