
دیمەنی ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە و ئەگەر چالاکییەکانیان ڕانەگرن، بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکە لە قەڵەمی دەدات و بنکەکانیان بۆردوومان دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 19ی ئازاری ساڵی 2023، عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆ کرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارەگاکانیان لە سنووری ئێران دوورخرانەوە و ئەندامەکانیان بۆ شەش کەمپ لە هەولێر و سلێمانی گوازرانەوە، بەڵام ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان کە لە چەند هەفتەی ڕابردوو کرا، تاران بە پێشێلی ڕێککەوتنی عێراق و ئێران دەیبینێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،
- لە کۆتا سەردانیدا بۆ بەغدا، مەهدی سەفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی هۆشداری داوە بە لایەنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی پابەندنەبوونی تەواو بە ڕێککەوتنی ئەمنیی کە بەهۆیەوە جوڵە و چالاکی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناو هەرێمی کوردستان سنوردار کردووە، بەڵام تاران لەماوەی ڕابردوو جوڵەی گومانلێکراوی ئەو حیزبانەی تۆمارکردووە.
- تاران بەڕوونی حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر چالاکی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، ئێرانیش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی دژی ئەو حیزبانە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو حیزبانە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی.
- بەوتەی سەرچاوەکە، حکومەتی عێراق هۆشدارییەکەی ئێرانی بەجددی وەرگرتووە و لە هەولێر و سلێمانی جوڵەی دیپلۆماسی دەستپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، وەزارەتی ناوخۆی كوردستانیش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سنوورەكان.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: محەممەد نەزیف قادری، بەرپرسی دەزگای گشتی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکرات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەوانیش گوێیان لەو هەڕەشانە بووە، بەڵام نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی عێراق هیچ ئاگادارییەکیان پێ نەداون لەو بارەیەوە. "لەگەڵ ئەوەشدا ئێران هیچ بیانوویەکی نییە بۆ پەلاماردانی ئێمە".
باکگراوند: سەرەتای ئەم مانگە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان)، حەڤدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ئەم کۆنگرەیە لەژێر فشارێکی زۆری ئێران جیاواز بوو و زیاتر بە شێوازی ئۆنڵاین کرا، چونکە بەگوێرەی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکە، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران نابێت هیچ چالاکییەکیان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێشانگەیەكی شێوەكاریی بۆ وێنەكانی بارزانی نەمر دەكرێتەوە
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ شازدەی سێ و بۆ خەردەل و بۆ سیر و سێو!
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا عەبدی و شەرعی کۆکردەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش