پارتی: دادگەی فیدراڵی کار بۆ لاوازکردن و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 5 ئازار

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیێنێت، دادگەی باڵای فیدراڵی کار بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتەكانی فیدراڵی و دەسەڵاتەكانی هەرێم و تێكدانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا بەفەرمی هەڵوێست و بۆچوونی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دژی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.
پووختەی ڕاگەێنراوەکە:
- ماددە و بڕگەکانی دەستوور بەردەوام لەلایەن هەندێك لە دامودەزگا فیدراڵیەكانەوە پشتگوێ دەخرێن و پێشێل دەکرێن، لە هەمووشیان مەترسیدارتر ئەوەیە دادگای فیدراڵی دەيکات.
- دادگای فیدراڵی هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵات و تایبەتمەندیەكانی هەرێم دەدات، كار دەکات بۆ لاوازکردنی دامەزراوەکانی و ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان تا زێدەڕۆیی بکەنە سەر دەسەڵاتە دەستوورییەكانی.
پەیوەست بە هەڵبژاردن:
- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان کاری دادگای باڵای فیدراڵی نییە، كەمكردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان و نەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان و دابەشكردنى هەرێم بۆ چەند بازنەیەک، پێشێلکردنی ئاشکرای دەستوورە.
- دادگا نەیتوانیوە بیسەلمێنێت سیستەمی یەك بازنەیی نادەستورییە. سیستەمی فرەبازنەییش خاڵی لاوازی هەیە، دەرفەت ناداتە حیزبە بچووك و مام ناوەندەكان نوێنەرایەتی دەنگەكانیان بەتەواوی بكەن، هەرچەندە لە بەرژەوەندیی حیزبە گەورەكانە.
- نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ناكۆكە لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دەستوور.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان:
- بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بوونەتە هۆی ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتەكانی فیدراڵی و دەسەڵاتەكانی هەرێم و تێكدانیان، بە شێوەیەک هەڕەشە لەو بنەما دەستووریانە دەكات كە دەوڵەتی فیدراڵی و سیستەمی دیموكراسییان لەسەر بونیادنراوە.
- عێراق بە ئاراستەی سیستەمێكی مەركەزی هەنگاو دەنێت و لە سیستەمی دیموكراتی فیدراڵی دوور دەكەوێتەوە.
چارەسەرەکان:
- لەسەر هەموو هاوبەشەکانی حوکمڕانی بەگشتی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەتایبەتی پێویستە، بەجددی و بە پەرۆشەوە کاربکەن لەپێناو پابەندبوون بە دەستوور و بەندەكانی ڕێککەوتنی پێکهێنانى هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت.
- پێویستە پەلەبكرێت لە ئامادەكردن و دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز و یاسای دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، بەتایبەتیش دەرچوواندنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەرعیەتی دەستوریی ئەم دادگایە.
- پێویستە دەستوور ببێتە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، لەمە زیاتر دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مەرامی سیاسی بەكارنەهێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە