وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 ئازار

ئۆنجو کەچێلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتەکەیان کراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە بەرپرسانی ئێران هەندێک دەنگۆیان سەبارەت بە تورکیا بڵاوکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا پرسە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کران، هەروەها ئەو تۆمەتانە باس کران کە بەرپرسانی ئێران لە دژی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئۆنجو کەچێلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:
- لەگەڵ ئێران گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانمان دەدەین، بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبینەوە و بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەنقەرەمان بانگهێشتی وەزارەت کرد.
- تورکیا پێی وایە لە هەر حاڵەتێکدا نابێت پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە وەک بابەتێک بۆ سیاسەتی ناوخۆیی بەکاربهێنرێن، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە پێمان باشە پەیامی ڕەخنەگرانەی پێویست، ڕاستەوخۆ بگەیەنین بەو وڵاتەی کە گلەییمان لێی هەیە.
باکگراوند: هەنگاوەکەی تورکیا دوای ئەوە دێت بەهۆی لێدوانێکی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کە هۆشداری دایە ئێران و وتی تاران نابێت سەقامگیری سووریا تێکبدات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات