127 گەڕەك و ناحیە و كۆمەڵگە لە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 9 ئازار

کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مانگی حەوتی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەگاتە 127 گەڕەك و ناحیە و كۆمەڵگەی پارێزگای هەولێر كە بەهۆیەوە دوو ملیۆن هاووڵاتیی هەولێر لێی سوودمەند دەبن. بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت 65%ـی پڕۆژەكە تەواو بووە.
وێنە گەورەكە: پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت و ئێستا بەشێوەی 24 كاتژمێری كاری تێدا دەكرێت، بەگوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و لەكاتژمێرێكدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەكات، بە تەواوبوونی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر بۆ 30 ساڵی ئایندە، چارەسەر دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا لەسەرجەم ئەو گەڕەك و شوێن و كۆمەڵگانەى كه كەوتوونەتە سنووری شارەوانییەكانی؛ دوو، سێ، چوار، پێنج و شەش، دەستكراوە بە دانانی بۆڕی بە تیرەی جیاواز بەدرێژایی 450 كیلۆمەتر بەمەبەستی بەستنەوەی بە تۆڕی سەرەكی پڕۆژەكە، بە تەواوبوونیشی هەزار بیری ئاو دادەخرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، 65%ـی پڕۆژەكە تەواوبووە و بەپێی پلانی داڕێژراو پڕۆژەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا واتە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ تەواو دەبێت و تا كۆتایی ئەمساڵیش تەواوی ئەو شوێنانە لێی سوودمەند دەبن كە لیستەكەدا هاتوون.
باكگراوند: لە ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا، هەر ئەوكات فەرمانی كرد، لەگەڵ گەیشتنی ئاو بە سەنتەری شاری هەولێر، پێویستە تۆڕە ناوخۆییەكانی نێو گەڕەك و ناحیە و قەزاكانیش ئامادە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە