
کارمەندێکی وێستگەیەکی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان، وەزیری وزەی توركیای هێنایە هەرێمی كوردستان و عێراق، جووڵە و گفتوگۆكان ئەوەمان پێدەڵێن؛ هەمووان پەرۆشی لابردنی بەربەستەكانن لەبەردەم دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەمە لەکاتێکدایە لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ گرفتێک نەماوە، بۆری ئامادەیە و تورکیاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەلپئەرسلان بایرەکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا سەردانی هەولێر و بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە باسكردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لەگەڵ وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا هاوڕا بووین لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا."
لە لایەكی دیكەوە: بەر لە سەردانەكەی بۆ هەولێر، وەزیری وزەی توركیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆكوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و نەوت و كارەبای عێراق و بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ کۆبووەوە، یەكێك لە تەوەرە گرنگەكانی كۆبوونەوەكانیش؛ پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت،"بۆ چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، دانووستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت كە گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، بەردەوامە."
لێدوانی فەرمی: وەزیری وزەی توركیا لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و بەغدا، لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی 'ئێكس' پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاند، "لەكۆبوونەوەكانماندا، هەنگاوەكانی گەشەپێدانی بازرگانیی نەوت و كارەبامان تاوتوێ كردووە، هاوكات لەبارەی ئاسایشی گواستنەوەی نەوت گفتوگۆمان كردووە."
باكگراوند: دوای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بودجە، هێشتا ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ماون و چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە گرفتەکان کۆتاییان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی گەنجانی کوردستان ڕێگای لیبیا و تونس بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنن؟