
مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە سەر بە پارتەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان دەکات، لایەنگرانی جەهەپە توڕە بوون وتوویانە چۆن ڕێگە دەدەن کوردەکان ئاهەنگ بگێڕن و ئاگری نەورۆز بکەنەوە، نایەڵن ئێمە خۆپیشاندان بکەین قبوڵی ناکەین.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا هەموو جۆرە گردبوونەوەو کۆبوونەوەیەکی جەماوەری قەدەغە کراوە، لە ئیستەنبووڵ ڕێگە درا گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز بکرێتەوە، سەدان هەزار هاونیشتمانی کورد بەشداربوون. ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە.
لێدوانی فەرمی: مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە لە وتارێکدا وتی، خۆزگە پۆلیس چۆن پاقلاوەیان بەسەر کوردەکان دا دابەش دەکرد، ئاواش دابەشیان کردایە بەسەر لایەنگرانی جەهەپە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم قسانەی مەنسور یاڤاش، هەموو حزبە کوردییەکانی تورکیاو باکووری کوردستانی توڕەکرد، وتیان بەهیچ شێوەیەک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەنگ نادەین بە تۆ یاڤاش.
زانیاریی زیاتر: یاڤاش بە نیازە جەهەپە کاندیدی بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەهەڵبژاردنەکانی 2028.
لە لایەکی دیکەوە: هەموو سەرکردەکانی دەم پارتی قسەیان لەسەر کردووەو مەنسوور یاڤاشیان بە فاشیست ناوبردووە، سەندیکای پارێزەرانی وانیش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە لەبەر ئەوەی وتوویەتی: ئەم پەڕۆیە چییە بەرزتان کردووەتەوە، مەبەستی ئاڵای کوردستانە.
فەرهاد ئونجەر، پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتیش بۆی نووسیووە، "حەوت پشتت پەڕۆیە ئەی فاشیست".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە