
کێڵگەیەکی بە مین چێنراو لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی سیامێوەی سەر بە قەزای پێنجوێن، کەسێک گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە گوندی سیامێوەی سەر بە قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەک بەناوی 'هاوکار ساڵح' گیانی لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەوت لە شارۆچکەی سەیدسادق بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە، دوای ڕووداوەکە، تەرمی گەنجەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سلێمانی کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی توێکاری جەستەیی و ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکارەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری مین، بەردەوامن لە پاککردنەوەی زەوییە مینڕێژکراوەکان، بەڵام هێشتا 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان ماوە کە پاکنەکراوەتەوە.
باکگراوند: لەکاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ڕووبەرێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستان مینڕێژ کرا، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ پاککردنەوەی کێڵگەمینییەکان، هێشتا ڕووبەرێکی فراوان پاکنەکراوەتەوە بەتایبەت لە قەزای پێنجوێن و دەڤەری باڵەکایەتی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران