خولی یەکەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 نیسان

هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتاییهات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-04-12، گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەچوو، هەردوولا هەڵوێستی حکومەتەکانیان سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە ئاڵوگۆڕ کرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ سەرچاوەیەک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنیی بووە.
٠ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان لە کەشێکی بوونیادنەردا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بەرپرسانی باڵای هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و لە هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکانیان بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی دانوستانەکاندا بۆ ماوەیەکی کورت بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆیان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران لە کەشێکی دۆستانەدا ڕوویدا کە لەبار بوو بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان و لە کۆتاییدا بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ هاوکاریکردن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە گفتوگۆکان هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە