
پاپا فرانسیس و ئاڵای هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە دوای ئازادکردنی عێراق، تیرۆر و توندوتیژیی بەرۆکی عێراقی گرت، بەمەش جگە لە کریستیانه‌کانی عێراق، ژیانی پێکهاته‌کانی دیکه‌ش کەوتە مەترسییەوە، هەزاران کەس بۆ پاراستنی ژیان و ناسنامەی خۆیان ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کرد، جگە لەوەش هێرشە فراوانەکانی داعش بۆ سەر عێراق و دەشتی نەینەوا، بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس لەسەر ماڵ و حاڵیان ئاوارەبوون و ڕوویان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەمەش ژیانیان لە دڵەڕاوکێ و مەترسیی زۆرەوە بۆ ئارامی و سەقامگیری گۆڕی.
سەرەتای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان:
-یه‌که‌م دیداری فه‌رمی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان و ڤاتیکان له ساڵی 2005 بوو، سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی سەردانی ڤاتیکانی کرد، له‌لایه‌ن پاپا جۆن پاوڵی دووه‌م پێشوازیی لێ‌کرا.
- ڕۆژی 24 ی شوباتی 2011 پاپا بیندکیتی شازده‌هه‌میش پاپای پێشووی ڤاتیکان، پێشوازیی له سه‌رۆک مەسعود بارزانی کرد، کە ئەوکات سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو.
پێشوازییەکانی پاپا فرانسیس لە سەرۆک بارزانی:
ڕۆژی 13ی ئاداری 2013، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ یه‌که‌مجار له ڤاتیکان پێشوازیی له سه‌رۆک مەسعود بارزانی کرد.
ڕۆژی 30 ئایاری 2014، پاپای ڤاتیکان بۆ دووەمجار پێشوازیی لە سه‌رۆک بارزانی کرد، لە دیدارەکە هاوکات بوو له‌گه‌ڵ لێشاوی هاتنی ئاواره‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پێکهاته‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باسیان له ره‌وشی کریستیانە ئاواره‌کان و په‌نابه‌رانی سووریا کرد، که په‌نایان بۆ هه‌رێمی کوردستان هێنا.
قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان:
دوای ئەوەی ته‌واوی کریستیانه‌کانی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕوویان لە هه‌رێمی کوردستان کرد، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڤاتیکان چووه قۆناغێکی نوێوه، تا گه‌یشته ئه‌وەی پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد.
سەردانی باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان:
مارتن ئۆرتێگا، باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق، ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، سەردانی بۆ هه‌رێمی کوردستانی کرد، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی دەستی تیرۆری لە باوەشگرتووە.
سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڤاتیکان:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان و سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووی ئاداری 2015 سه‌ردانی پاپا فرا‌نسیسی کرد.
تاوتوێی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێکهاته‌کانی کوردستان، ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان کرا.
دووه‌مین دیداری نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس له رۆژی (12) کانوونی دووه‌می 2018 له ڤاتیکان بوو. لە کۆبوونەوەیەکدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڤاتیکان، ڕه‌وشی کریستیانه‌کانی هه‌رێم و عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیداره‌کەیان بووه.
سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڤاتیکان:
سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی، ڕۆژی 19 ی شوباتی 2020، سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکانی کرد و تابلۆیەکی پێشکەش بە پاپا فرانسیس کرد کە گوزارشت لە پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته ئایینی و کلتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دەکرد.
سەردانی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان بۆ هەولێر:
کاردینال پیترۆ پارۆلین، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان له مانگی کانوونی یه‌که‌می 2018، سه‌ردانی هه‌ولێری کرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان کۆبوویەوە. پارۆلین رۆژی 27 کانوونی یه‌که‌می 2018 له دیدارێکدا له‌گەڵ مه‌سرور بارزانی، ستایشی رۆڵی هه‌رێمی کوردستان نبۆ لە باوەشگرتنی لێشاوی ئاوارەکان و گوتی: ڤاتیکان لە پێشکەشکردنی یارمەتی و پشتیوانی بۆ پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا، باڵیۆزی ڤاتیکان له عێراق ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، سەردانی سه‌رۆک بارزانی کرد، ستایشکردنی ڕۆڵی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، داوای لە سەرۆک بارزانی کرد هێزی پێشمەرگە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی تیرۆریستان ڕزگار بکات.
-رۆژی (10) تشرینی دووه‌می 2019 له دیدارێکەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی گوتی: ئەو کاره‌ی پێشمەرگە کردی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوو. خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانیان پاراست و دەرگەیان بۆ کردنەوە.
سەردانی پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق:
پاپا فره‌نسیس ڕۆژی 5ی 3ی 2021، سه‌ردانی عێراقی کرد.
سەردانی پاپا فره‌نسیس بۆ هەرێمی کوردستان
پاپا فره‌نسیس ڕۆژی 7ی 3ی 2021 سه‌ردانی هه‌ولێری کرد، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پێشوازیی لێ‌کرا، دواتر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوویەوە.
دواتر لە یاریگای نێودەوڵەتیی فرانسۆ هەریری، بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمێکی ئایینی مەسیحی کرد بە بەشداریی زیاتر لە 10 هەزار کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کوردستان دەکات