ناو بازاڕی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەندیکای شۆفێران دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕینی تاکسییە کۆنەکان بۆ جۆری مۆدێل بەرز و کارەبایی، داوا دەکات نرخی گواستنەوەی سەرنشین بەفەرمی دیاری بکرێت و جیاوازیی هەبێت لەنێوان ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەنزین.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری تازەی بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی لە هەرێمی كوردستان دەرکردووە و لەمەودوا ڕێگە دەدرێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی هایبرێد و كارەبایین بكرێن بە تاكسی، بۆ ئاسانکاریی پرۆسەکەش ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە باجی گومرگی دەبەخشرێن و ڕەقەمیان بەخۆڕایی پێ دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: دوای ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ، ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای شۆفێران بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێویستە نرخی گواستنەوەی تاکسیی لە هەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە، بەتایبەت تاکسییە کارەباییەکان، چونکە پێویستییان بە بەنزین نابێت.
- پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە، مانگانە كرێی تاكسیی ناوشاری دیاری دەكرد، بەڵام چەند ساڵێكە ئەمە ناکرێت، بۆیە پێشنیاز دەكەم وەزارەتی ناوخۆ ئەم کارە بکات و نرخی گواستنەوەی تاكسی دیاری بكات.
- دوای ورووژاندنی ئەو بابەتە لەلایەن ئاڤا میدیاوە، بە نووسراوی فەرمی ئەو داوایە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە دەکەم، بەڵکو بگاتە جێگەی مەبەست و جێبەجێ بكرێت.
باکگراوند: لە هەنگاوێکی نوێدا، وەزارەتی ناوخۆ بە ئامانجی نوێکردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی تاکسی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی بۆ سەرنشینەکان و جێبەجێکردنی ستانداردی تەکنیکی نوێ، دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ دەکاتەوە و بەپێی بڕیارەکەش تەنیا ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی ساڵانی (2023-2024-2025) دەکرێنە تاکسی کوردستان و هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێلیش لە چوارچێوەی ئەو مۆدێلانە ڕێگەپێدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆڕینی تاکسیی کۆن بۆ نوێ ئارەزوومەندانەیە و وەستاوەتە سەر دۆخی دارایی شوفێرەکە، ئۆتۆمبیلی هایبرێد و تەواو کارەبایی زیاد کراون کە دۆستی ژینگە و دۆستی گیرفانی شوفێری تاکسین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای بازاڕی دۆلارەكەی هەولێر و سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بارەگای بارزانی ئیدانەی بێڕێزیکردن بە میری ئێزدیان دەکات