ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا باس لە بابەتی دواكەوتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دەكات و دەڵێ، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیی بە بەرپرسانی كورد لە بەغدا كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا بەدواداچوونی زۆری بۆ بابەتی دواکەوتنی مووچە کرد و پەیوەندی بە چەندین بەرپرسەوە کرد، وتیان بەرپرسانی بەغدا تەنانەت وەڵامیش نادەنەوە، هیچ هۆکارێکیش ناڵێن کە بۆچی پارە نانێرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان ڕایگەیاند: بڕیار بوو لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە بكرێت بەڵام نەكرا، بەڵكو لە دەرەوەی كۆبوونەوەكە باس كراوە و بەرپرسانی عێراق گوتوویانە پشكی هەرێمی كوردستان بەشی مووچە ناكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە هێشتا چوار مانگ مووچە دابەش نەكراوە و پارەیەكی زۆر ماوە، گوتوویانە ئێمە خۆمان كێشەی داراییمان هەیە.
- عێراق خۆی هەشت تریلیۆن دینار بۆ مووچە دابەش دەكات، بەڵام 950 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ زۆرە، دڵنیایی دەدەمە هاووڵاتیان كە هیچ هۆكارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی تەكنیكی هەر شتێكی دیكەوە نییە بۆ نەناردنی مووچە، بەڵكو نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بڕیارێكی سیاسییە.
- عێراق هیچ گرفتێكی پارەی نەختینەی نییە، لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق هێندەی بەشی دوو مووچەی هەرێمی كوردستان پارەی تێدایە و زۆر جار لێرەوە پارە دەگواسترێتەوە بۆ بەغدا.
- سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و نوێنەرانی كورد لە بەغدا قسەی كردووە و پێی گوتوون كە دەبێت پێمان بڵێن هۆكار چییە، بە هەوڵی سەرۆكوەزیران بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو گرفتەكە چارەسەر ببێت.
- دڵنیایی دەدەم كە بابەتەكە تەنیا سیاسییە و هەرچی عێراق داوای كردووە، هەرێمی كوردستان جێبەجێی كردووە، بەڵگەش بۆ ئەمە ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی عێراقە و بە وەزیری دارایی عێراقیان گوتووە كە هیچ كێشە و تێبینییەكیان نییە.
.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا سەریهەڵدایەوە و پێشێلی ئاگربەست دەکرێت
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی هاوسۆزیی ئاراستەی عێراق دەکات
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەریاچەی زرێباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە پەناگەی فلامینگۆکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکەن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی ناردنی مووچە ئاشكرا دەکات