
دوو فەرمانبەر لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نووسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەكات و تێیدا داوا دەکات ڕێکكارەكانی ڕێكخستنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بكات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كردووە و ناوەڕۆكەكەی بریتییە لە ڕێكخستنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
نووسراوی فەرمی: نووسراوەكە ڕێككەوتی 27ی4ی ئەمساڵ بە ژمارە 4920 ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە و نووسراوێكی دارایی عێراقی هاوپێچ كراوە و داوای ڕێكخستنەوەی ڕێككارەكانی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بە ڕەچاوكردنی بنەماكانی پەیڕەوكراو لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵ و بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە دەكات.
یاسا و ڕێنماییە تازەکان و مەرجەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم شێوازەیە:-
یەکەم: هەبووونی پلەی بەتاڵ یان وەزیفەی بەتاڵ لە پلەیەکی بەرزتر لەو پلەیەی کە تێیدایە لەنێو میلاکی وەزیفی فەرمانگەکەی.
دووەم: تەواوکردنی ماوەی بڕیاردراو بۆ پلە بەرزکردنەوە.
سێیەم: دەبێت فەرمانبەر مەرجەکان و توانای پێویستی هەبێت بۆ ئەو وەزیفەیەی بۆی کاندید دەکرێت بۆ پلە بەرزکردنەوە، واتا شایستە بێت.
چوارەم: سەلماندنی تواناکانی فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی ئەو وەزیفەیەی کە نیاز وایە پلەکەی بۆی بەرز بکرێتەوە بە راسپاردەی سەرۆکی راستەوخۆ و پەسندکردنی سەرۆکی باڵا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێمی كوردستان وەستاوە.
زانیاریی ئاڤا: سەرەتا پێویستە پلەی وەزیفی ڕێکبخرێتەوە بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، دواتر دەست بە پلەبەرزکردنەوە بکرێت.
- حکومەتی عێراق و کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بەم پرۆسەیە کردووە، ناونیشانی فەرمانبەرانیان ڕێکخستووەتەوە و ئەم بابەتە چارەسەر کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ناونیشانی وەزیفی 550 هەزار فەرمانبەری گرتووەتەوە، بەڵام پلەی هەموویان بەرز ناکرێتەوە.
- ئاڤا زانیویەتی پلەبەرزکردنەوە 330 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، بەڵام مەرج نییە پلەی هەموویان بەرزبکرێتەوە و بەگوێرەی پێویستی دەبێت، بابەتەکەش ئاڵۆزە و کاتێکی زۆری دەوێت.
- لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی هەر فەرمانبەرێک، مووچە و ئیمتیازاتیشی زیاد دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت