پاسەوانی سنووری عێراق تەقە لە باوک و کوڕێکی کۆڵبەر دەکەن

شەیری بکە لە:
پاسەوانی سنووری عێراق تەقە لە باوک و کوڕێکی کۆڵبەر دەکەن

وێنەی باوک و کوڕە کۆڵبەرەکە

ئاڤا نیوز

لە سنووری سلێمانی، پاسەوانی سنووری عێراق، دەستڕێژی گوللەیان لە باوك و كوڕێك كرد و یەكیان گیانی لەدەست دا و ئەوی دیكەیان بریندار بوو.

چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی سوورەبان كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری شارباژێڕی سلێمانی،  لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە، دەستڕێژی گوللە لە باوك و كوڕێك دەكرێت كە كۆڵبەری فەرمیی سنوورەكەن.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی تەقەکردنەکەوە، كوڕەكە بە ناوی ئارێز ئاوات تەمەن 18 ساڵ گیانی لەدەست دا و باوكەكەش بە ناوی ئاوات ئیسماعیل تەمەن 42 ساڵ بریندار دەبێت و بۆ چارەسەركردن گەیێنراوەتە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی.

لێدوانی فەرمی:  عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رووداوەکەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند كە ڕووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووی داوە و ئەو كارمەندەی پاسەوانی سنوور كە تەقەكانی كردووە دەستگیر كراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: