ئیتاڵیا خولی ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوە بۆ گەنجانی کورد دەکاتەوە
- کولتوور
- 11 ئایار

دیمەنێک لە مەراسیمەکە
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوو خولێکى ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی بۆ ژمارەیەک لاو و گەنج لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ کۆتایی بە خولەکە هات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا له هەولێر و ئەنتونێلۆ ئەندریۆتۆلا، فهرماندهی هێزهكانی سوپای نیشتیمانى ئیتاڵیا، لەلایەن تیمى هاوکارى سەربازى مەدەنى هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەولێر، لەمەراسیمێکدا کۆتایی بە خولێکى ڕاهێنانی پیشەیی خواردن و خواردنەوەی ئیتاڵی هات، کە بۆ ژمارەیەک لاو و گەنج ڕێکخرابوو.
زانیاریی زیاتر: پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى هاوکارى سەربازى مەدەنى هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەولێر و ڕاهێنەرانى خولەکە، کردنەوەی ئەو خولەى بە هۆکارێکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و لاوان وەسفکرد، کە دەتوانن بەهۆیەوە پێداویستی بازاڕ پڕبکەنەوە و ببنە خاوەنی کاری خۆیان، هاوکات پیرۆزبایی لە ڕاهێندراوانى بەشداربووى خولەکەش کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز