
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، سبەی 11 وەزارەت و 8 دەستە و دیوان مووچە وەردەگرن، هاوكات ئەنجوومەنی دادوەری و خانەنشینانی پێشمەرگەش لە خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی ناویان هاتووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 2025-05-13، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری کوردستان دا و هەمان ڕۆژ وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە سبەی پێنجشەممە زیاد لە 11 وەزارەت و دەستە مووچەکانیان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی بە كارتی هەژماری من مووچە وەردەگرن، سبەی پێنجشەممە 15ـی ئایار، مووچەكانیان دەچێتە سەر هەژمارەكانیان و مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی ATMـەکانەوە مووچەكانیان وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی خشتەكە؛ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پەروەردە، خوێندنی باڵا و تەندروستی لەچوارچێوەی خشتەكەی سبەی پێنجشەممەدابوون، بەڵام مووچەكانیان پێشخرا و ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەكانیان خرایە سەر هەژماریی بانكیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
دەیان دامەزاروەی گەشتیاری لە پارێزگاکانی عێراق دادەخرێن
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەلی باپیر وەکو سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنكا، دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
42 خولەک لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی ناردنی مووچە ئاشكرا دەکات