یەکێتیی ئەوروپا: پووتین ناچار بە ڕاگرتنی جەنگ دەکەین

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا: پووتین ناچار بە ڕاگرتنی جەنگ دەکەین

دیمەنی باڵەخانەی بارەگای یەکێتی ئەوروپا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئامادەکارییەکان بۆ گەڕێکی نوێی سزاکان بۆ سەر ڕووسیا ڕادەگەیەنێت.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 16-5-2025 لووتکەی وڵاتانی ئەوروپی بە ئامادەبوونی 47 دەوڵەت و ڕێکخراوی ئەوروپی لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوەچوو، تەوەرەکانی لووتکەکە پەیوەست بوو بە ئاسایش و بەرگری کیشوەری ئەوروپا، پرسی یەکلاکردنەوەی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکانی لووتکەکە.

لێدوانی فەرمی: ئورسولا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بە میدیکانی ڕاگەیاند: قۆناغی پەراوێزخستنی ئەوروپا کۆتایی هاتووە، لووتکەی سیاسی وڵاتانی ئەوروپا پەیامی گرنگی بە جیهان ڕاگەیاند و گرنگترین بڕیاری لووتکەکە دەستپێکردنی ئامادەکارییە بۆ گەڕێکی نوێی سزاکان بۆسەر ڕووسیا، سزاکانی ئەوروپا سزای گشتگیر دەبن بۆ سەر ڕووسیا و ڤلادیمێر پووتین ناچار دەکرێت جەنگ ڕابگرێت.

زانیاریی زیاتر: لووتکەی سیاسی وڵاتانی ئەوروپا بە بەشداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەک وڵاتێکی نائەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

شەیری بکە لە: