ساڵانە 265 ملیار دینار بۆ پشتیوانیی كارەبای 24 کاتژمێری تەرخان دەكرێت

شەیری بکە لە:
ساڵانە 265 ملیار دینار بۆ پشتیوانیی كارەبای 24 کاتژمێری تەرخان دەكرێت

دیمەنی تاوەری گواستنەوەی کارەبا. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە بڕی 265 ملیار دینار وەك پاڵپشتی بۆ باشتركردنی سێكتەری كارەبا خەرج دەكات.

وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە 280ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 14ـی ئایاری 2025 دەرچووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی هاووڵاتیان و دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی دارایی بۆ هاوبەشانی كارەبا لە ماڵان و بازرگانیە بچووك و مامناوەندییەكان دەكات بەتایبەت بۆ هاوبەشانی كەمدەرامەت و خاوەنی داهاتی سنووردار، ئەوەش لەڕێگەی پڕكردنەوەی ئەو كەلێنە داراییەی لە خەرجییەكانی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەكانی بەگەڕخستن و چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا و تیمە تەكنیكییەكانی پڕۆژەی ڕووناكی، ساڵانە پێویستییان بە خەرجی بەردەوام هەیە، كە بڕێك لەم خەرجییە لەسەر داهاتی وەزارەتی كارەبا دابین دەكرێت و بڕەكەی دیكەش سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تەرخانی دەكات.

بڵاوكراوەی فەرمی: بەگوێرەی ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان كە ئەمڕۆ دووشەممە 2-6-2025 لە پێگەی فەرمی وەزارەتی داد بڵاوكراوەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە بڕە پارەیەك بۆ ڕاهێنان و مەشقپێكردنی فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا خەرج دەكات، لەپێناو برەودان بە تواناكانیان بۆ كاركردن لە پڕۆژەی ڕووناكی، وەكو هێزی كاری مرۆیی خۆماڵی كە جێبەجێكردنی تەواوی پرۆژەكەیان لەئەستۆدایە.

شەیری بکە لە: