
پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی، سەرەڕای سوودە دارایی و ژینگەییەکەی، بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاوی مۆلیدەکان کە دەنگەکانیان 50% تا 100% لە ئاستی ئاسایی بەرزتربوو، ئەوەش ببووە هۆکاری بێزاری خەڵک.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، پڕۆژەیەکی نیشتمانییە و لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، چەندین سوودی دارایی و ژینگەیی و تەندروستیی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: 80%ـی هاونیشتمانیان ئەو بڕە پارەیەی ئێستا بە پڕۆژەی ڕووناکی دەدەن، کەمترە لەو بڕە پارەیەی پێشتر بە مۆلیدەی ئەهلی و کارەبای نیشتمانییان دەدا، چونکە بەشێکی خێزانەکان پێشتر ناچاربوون 30%ـی داهاتیان بۆ پێدانی پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی خەرج بکەن، بەڵام ئێستا تەنیا پارەی ئەو بڕە کارەبایە دەدەن کە بەکاریانهێناوە.
کاریگەرییە ئەرێنییەکانی: پڕۆژەی ڕووناکی، بەهۆی کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە، دەردانی گازی ژەهراوی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و دوانە ئۆکسیدی گۆگرد ڕادەگیرێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە سوودەکانی ئەم پڕۆژەیە ڕێگریکردنە لە تێکەڵبوونی ئاوی پیس و نەوتی بەکارهێنراو لەگەڵ خاکدا.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: بەفیڕۆدانی ئاو کەمتر دەکات، پێشتر بۆ ساردکردنەوەی مۆلیدەکان بڕی یەک ملیۆن مەتر چوارگۆشە ئاو بەکاردەهێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
29 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: کەمترین ڕێژەی هەژاری لە هەولێرە