سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە

شەیری بکە لە:
سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلە

دیمەنی هاونیشتمانییەک لە تاو گەرما سێبەری بۆ خۆی کردووە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات كە سبەی لە چەند ناوچەیەك پلەكانی گەرما دەگەنە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی، سبەی بە گشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەورە لە هەندێ کات و شوێن نیمچەهەور دەبێت و خێرایى با مامناوەند دەبێت.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە سبەی لە كەركووك و گەرمیان پلەكانی گەرما دەگەنە سەرووی 40 پلەی سیلیزییەوە، بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت، دەگاتە 42 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەكرێت، كە بریتی دەبێت لە 24 پلەی سیلیزی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: