
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
لە میانەی بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تورکیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرای کرد، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکات، ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ئیستەنبووڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆبوونەوەکە، ڕۆژانی 21-22ـی ئەم مانگە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوە بچێت، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەردانەکەی عێراقچی لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 20-6-2025، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەرپرسی باڵای دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەوروپا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا لەگەڵ ئێران کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە