
دیمەنی شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لەم چەند ڕۆژە دەستپێبکات و لە ماوەی 10 ڕۆژدا پڕۆسەکە کۆتایی بێت و چەکە ڕادەستکراوەکانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار بکرێن. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی، 50 چەکداری پەکەکە لە پارێزگای دهۆک چەکەکانیان ڕادەست دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ، چەکدانانی پەکەکە کە بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دواخرا، یەکەم قۆناغی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: 50 چەکداری پەکەکە لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆک کە 160 کیلۆمەتر لە تورکیا دوورە، چەکەکانیان ڕادەست بە هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەو خاڵانەش کردووە:
٠ ڕادەستکردنی چەک لەژێر کۆنترۆڵی چاودێراندا دەبێت. ئەو چەکانەی ژمارەکانیان و تایبەتمەندی و سەرچاوەکانیان دیاری دەکرێت تۆمار دەکرێن.
٠ ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە چەکەکانیان ڕادەست دەکەن، دواتر دەگەڕێنەوە بۆ کەمپ و حەشارگەکانی خۆیان.
٠ کاتێک پڕۆسەکە تەواو بوو، ئەو کەمپ و حەشارگانەی کە چەکدارانی پەکەکە لێی دەمانەوە چۆڵ دەکرێن و لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدا دەهێڵرێنەوە.
٠ تورکیا ڕاستەوخۆ سەیری بەرێوەچوونی پڕۆسەکە دەکات کە چاوەڕێ دەکرێت لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بێت.
٠ پڕۆسەی ڕادەستکردنی چەک لەلایەن تورکیا و حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک چاودێرێکی هاوبەش چاودێری دەکرێت. پێشهاتەکانی چاودێری دەکرێن و دەستبەجێ دەکرێنە ڕاپۆرت و دەنێردرێن.
٠ نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) یان هەر وڵاتێکی سێیەمی دیکە بەشداری پڕۆسەکە ناکەن. ئەگەر پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت، پلان هەیە تا مانگی ئەیلوول پەکەکە هەموو چەکەکانی خۆی ڕادەست بکات.
باکگراوند: دوای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، بۆ پڕۆسەی ئاشتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ـی شووبات داوای لە سەرجەم گرووپەکانی پەکەکە کرد، خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە، پەکەکە لە 12ـی ئایار کۆنگرەی بەست و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران هۆشداری توند بە ئیسرائیل دەدات
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
باڵەخانەی تۆفیق قەزاز لە سلێمانی؛ شوێنی هونەر و کولتووری کوردی
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاسداران هۆشداری توند بە ئیسرائیل دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی حەشدی شەعبی، عێراق کارتێکی نوێی بانکی دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت