70 بارهەڵگری سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان گواسترانەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و زرێپۆشی هاوپەیمانان بۆ سووریا. وێنە؛ North Press
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەم چەند ڕۆژە 70 بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی داعش، بە چاودێری چڕ و ڕێوشوێنی ئەمنی تووند بەرەو بنکەی سەربازی خەرابە جیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەکە و بنکەیەکی دیکە گواستراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش لە ساڵی 2014، بنکەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە، ئەرکی ئەم بنکانە ڕاهێنان بووە بە هێزەکانی سووریای دیموکرات و شەڕی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ بەیانی 20 بارهەڵگری سەربازی لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە گواستراونەتەوە. لە ڕۆژانی ڕابردووش چەندین بارهەڵگری تر لە دەروازەی وەلیدی سنووری ئەنبار هاتوون و بەرەو بنکەی خەرابە جیر گواستراونەتەوە. بارهەڵگرەکان کەرەستەی سەربازی و زرێپۆش و پێداویستی لۆجستیان هەڵگرتبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند هەفتەیەکە چالاکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە، هاوکات ئۆپەراسیۆنەکانیش زیادیان کردووە، ئەمەش بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ئیمارات یەکەم دەبێت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ساڵێکە شەقامێکی گەڕەکی ژین لە هەولێر تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە