بەڕێوەبەری گشتیی ئاو: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو لە كاتی دیاركراوی خۆیدا تەواو دەبێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەدواداچوونی وەزیری شارەوانی بۆ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر. وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە كاتی دیاركراوی خۆیدا لە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە 2025-07-05، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەر كردەوە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: پڕۆژەكانی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر دوو پڕۆژەی گرنگن و بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، جێبەجێ دەكرێن و بەهۆیانەوە هەولێر و دەوروبەری لەڕووی خزمەتگوزاریی دابینكردنی ئاوەوە گرفتی كەمئاویان چارەسەر دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا ئەمڕۆ شەممە، زۆربەی زۆری كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ كە ئەم زۆنە گەورەترین گرفتی كەمئاویان هەبوو وەك بنەسڵاوە و مامزاوا و قەتەوی و دارەتوو و باغلومنارە و باغەمرە و گەڕەكەكانی ژین و ژیان و ڕۆشنبیری و 8ـی حەسارۆك و چەندین گەڕەك و شوێنی دیكەی دەرەوەی شەقامی 120مەتری تەواو بووە.
سەبارەت بە زۆنەكانی دیكەی پڕۆژەكەش، بە هەمان شێوە كاركردن تێیاندا بەردەوام دەبێت و لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا سەرجەم كارەكانی پڕۆژەكە تەواو دەكرێت و بە یەكجاری گرفتی ئاوی هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هاونیشتمانییەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی ئیمارات یەکەم دەبێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کاتی ڕاگەیاندنی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ساڵێکە شەقامێکی گەڕەکی ژین لە هەولێر تێکدراوە و چاکنەکراوەتەوە