ئاگرکەوتنەوەكانی سنووری سلێمانی دەیان دۆنم پووش و پاوان و دارییان سووتاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاگرکەوتنەوە لە گوندی ئاڵاسیاو
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگر لە چەند شوێنێک كەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە دەیان دۆنم زەوی و داری سرووشتی سووتاون و زیان بە چەند باخێکیش گەیشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگر لە سنووری سەیرانگەی 'مێرگەپان' کەوتووەتەوە بەو هۆیەوە نزیکەی 10 بۆ 15 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ بابەتەکە کراوەتەوە.
-ئاگرێکی دیکە لە سنووری گوندی 'کلکەسماق' کەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە نزیکەی 80 دۆنم پوش و پاوان و سەدان داری سرووشتی سووتاون، گومان دەکرێت بە هۆی خەڵووزی بەجێماوی گەشتیاران بووبێتە هۆی هەڵگیرساندنی ئاگرەكە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
- ئاگرێکیش لە سنووری گوندەکانی 'گۆڕدێم، ئاڵەک، زێوێ' کەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان، بەڵام هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.
-ئاگرێک لە گوندی 'ئاڵاسیاو' کەوتووەتەوە، بەوهۆیەوە نزیکەی پێنج دۆنم پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان، هاروەها زیان بە چەند باخێکی هاووڵاتیانیش گەیشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسێک بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکەی گوندی ئاڵاسیاو دەستگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە 80%ـی پشکی ئاوەکەی لەدەستداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە