
پرۆسەی وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەمچەماڵ قۆناغی حەوتەمی وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەستی پێکرد و ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەکی زۆر لە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دوای هێنانەوەیان، ناسینەوەیان بۆ نەکراوە و بە ژمارەی بایۆلۆجی بەخاکسپێردراون، بۆ ناسینەوەی ئەو ئەنفالکراوانە سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: پەری نووری عەزیز، ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە ئاڤا میدیای گوت، ئەمڕۆ قۆناغی حەوتەمی وەرگرتنی سامپڵی خوێن دەستی پێکرد، ئەم پرۆسەیە گرنگە بۆ ناسینەوەی ئەنفالکراوان و دۆکیۆمێنت کردنی داتا و زانیارییەکان.
شێوازی جێبەجێکردن: تیمێکی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بەغدا هاتوون، سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگرن، لەگەڵ ئەو سامپڵانە بەراوردی دەکەن کە لە پزیشکی دادی بەغدا لە ئێسکی ڕووفاتی ئەنفالکراوان وەرگیراوە بۆ ئەوەی ناسینەوەیان بۆ بکرێت.
گۆشەیەکی دیکە دیمەنەکە: بەگوتەی پەری نووری، پێشتر سامپڵی خوێنی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانی دەستی داعش سامپڵی خوێنیان لێوەرگیراوە، بۆ ئەوەی ناسینەوە بۆ ئەو ڕووفاتانە بکرێت کە لە حەوێجە و شوێنەکانی دیکە دۆزراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: خەڵکی غەززە پێیان خۆشە لە غەززە بچنە دەرەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: خەڵکی غەززە پێیان خۆشە لە غەززە بچنە دەرەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات