ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)
ئاڤا نیوز
سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە، ئاشکرایان کرد کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی ئاسایشی سنوورەکان، پاککردنەوەی ناوچەکە لە "تیرۆر" و هەنگاوە هاوبەشەکانی بۆ سڕینەوەی "تیرۆر" لە ئەجێندای ناوچەکە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-7-8، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی فەرمیی (ئەنادۆڵ)ـی تورکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە کە ئیبراهیم کاڵن، ڕۆژی سێشممە چەندین دیداری دووقۆڵی لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامداوە و ڕوونیکردەوە کە کاڵن سەرەتا چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە، دواتر لەگەڵ سەرۆککۆمار، د. عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەتەوە، بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە کاڵن چاوی بە سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کەوتووە.
بەپێی سەرچاوەکان، لە دیدارەکاندا باس لە ئاسایشی سنووری هاوبەش، پاککردنەوەی ناوچەکە لە "تیرۆر" و هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ سڕینەوەی "تیرۆر" لە ئەجێندای ناوچەکە کراوە، کە لە سەرووی هەموویانەوە ئامانجی "تورکیایەکی خاڵی لە تیرۆر"ـە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە کە بەرپرسانی عێراقی لەمیانی دیدارەکاندا جەختیان لە پشتیووانیی تەواوی خۆیان بۆ تورکیا لە هەموو ئاستەکاندا کردووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان، لە دیدارەکاندا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتەکانی هاوکاری بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، کاڵن هەروەها لەگەڵ محەممەد سەمعان ئاغا ئۆغڵو، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی و بەرپرسانی بەرەکە کۆبووەتەوە، و گوێی لە زانیاری گرتووە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی لەو ناوچانەی کە تورکمانەکانی عێراقی تێدا نیشتەجێن و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بەردەوامین لە هێشتنەوەی چەک بە دەستی دەوڵەت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئۆکراینا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: ترەمپ قسەی ناخۆشی کردووە بەڵام ئارام دەگرین
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دادوەرێکی نوێی دادگای فیدراڵی دەست بەکاردەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بەردەوامین لە هێشتنەوەی چەک بە دەستی دەوڵەت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئۆکراینا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: ترەمپ قسەی ناخۆشی کردووە بەڵام ئارام دەگرین
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دادوەرێکی نوێی دادگای فیدراڵی دەست بەکاردەبێت