زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری

دیمەنی شاری سلێمانی لەگەل لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

زیاتر لە 50 گەڕەکی سلێمانی کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری و 504 هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەند بوون.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحموود) كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری، هەروەها ژمارەی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە لە سەرانسەری کوردستان گەیشتە دوو ملیۆن کەس.

لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی پلانی كاركردنی پڕۆژەی ڕووناكی زیاتر لە 50 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی سەنتەری شارەکە كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری، ئەو گەڕەکانە لە 92 فیدەر كارەبا وەردەگرن.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری، بریتیە لە 140 هەزار هاوبەشی کارەبا کە 504 هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەند بوون، هەروەها 291 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ