
دیمەنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بڕیاربوو لە ئاییندەیەكی نزیكدا دادگای كارگێڕی لە پارێزگای هەڵەبجەش بكرێتەوە، بەڵام ئاڤا لە زاری سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی نەبوونی پێداویستی لۆجستی، پرۆژەكە تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان، كە یەكێكە لە دەزگا گرنگ و سەرەكییەكانی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تاوەكوو ئێستا توانیویەتی لە هەر سێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) دادگای كارگێڕی دابمەزرێنێت؛ ئەمەش لەپێناو سەرخستن و برەودان بە سیستمی دادوەریی دووانی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی دادوەریی دووانە، بە واتای هەبوونی دوو جۆر دادگا دێت، یەكێكیان بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هاووڵاتیان و كەسایەتیە مەعنەوییەكانی هاوشێوەی كۆمپانیا و دامەزراوە ئەهلییەكانە، كە ئەم جۆرەیان پێی دەوترێت 'دادگای ئاسایی'، دووەمیشیان بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هاووڵاتی و حكومەتە، ئەو كاتەی تاك قەناعەتی وایە دەزگایێكی حكومی، مافی زەوت كردووە یاخود ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بە شایستەكانی، ئەمجۆرەشیان پێی دەوترێت 'دادگای كارگێڕی'.
لێدوانی فەرمی: دادوەر سەردار یاسین، سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، وەزارەتی داد بۆ كردنەوەی دادگای كارگێڕی لە پارێزگای هەڵەبجە پڕۆژەیەكی هەبوو، بەڵام بەهۆی هەندێك پێداویستیی لۆجستییەوە تا ئێستا پڕۆژەكە جێبەجێ نەكراوە.
بۆچی گرنگە: هەبوونی دادگای كارگێڕی زامنی پاراستنی مافی هاووڵاتیان دەكات لەو كاتەی هەست دەكات لەلایەن لایەنێكی باڵادەستی هاوشێوەی دامەزراوە حكومییەكان مافی پێشێل دەكرێت یاخود شایستەی پێ نادرێت، هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێگەی دادگای كارگێڕییەوە سكاڵا لە دامەزراوە حكومییەكان بكات و داوای وەرگرتنەوەی مافەكانی بكات كە بۆچوونی وابێت لێی زەوت كراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لە هەراسان كردنی جووتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران فەتوای کوشتنی ترەمپ دەدرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركرابوون ئازاد دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسر تابلۆیەکی هونەریی دەدزرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لە هەراسان كردنی جووتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران فەتوای کوشتنی ترەمپ دەدرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركرابوون ئازاد دەكرێن