هاوپەیمانییەکەی مالیکی: پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پشکی ئێمەیە و مالیکی کاندیدمانە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

نورى مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات و دەڵێت: " تاکە کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە، نورى مالیکییە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی (11-11-2025) بەڕێوە بچێت، هەرچەندە سەدان کەس خۆیان کاندید کردووە بەڵام ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تاوەکو ئێستا لیستی کاندیدەکانی پەسەند نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند: تاکە کاندیدی هاوپەیمانییەتیمان بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت نورى مالیکییە و جەماوەری هاوپەیمانییەکەشمان پاڵپشتی دەکەن .
لەلایەکی دیکەوە: موجاهید تائی، نووسەر و توێژەری سیاسی، پێی وایە ئەگەری گەڕانەوەی مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت نەک هەر ئەستەمە، بەڵکو مەحاڵە ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە.
ئەمەش بزانە: مالیکی بۆ دوو خولی یەک لەدوای یەکی ساڵەکانی 2006-2014 سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد، بەڵام دوای ئەوەی وڵاتەکە ڕووبەڕووی هەژانێکی تووند بووەوە، پۆستەکەی جێهێشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەیە
- ڕاپۆرت
- 50 خولەک لەمەوپێش
جەنگی تیشکەکان؛ زلهێزەکان چەکی لەیزەر دەکەنە چەکێکی مەیدانی
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 تەممووز
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
10 تەممووز
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
10 تەممووز
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هیوادارم سەردەمێكی نوێی پێكەوەژیان و ئارامی دەستپێبكات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی تێستکردنی بۆرییەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر دەستیپێکرد