فراكسیۆنە كوردستانییەكان پرسی مووچە دەبەنە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
فراكسیۆنە كوردستانییەكان پرسی مووچە دەبەنە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانییەكان نییە، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت: پرسی مووچە لە دانیشتنەكە باس دەكەین.

وێنە گەورەكە: دوای كۆتاییهاتنی پشووی وەرزی یاسادانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمموزی 2025، دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەكاتەوە و، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی كارنامەی پەرلەمان، دانیشتنەكە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەدرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسای دیكە دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاندووە، پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان باس دەكەین، بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا هیچ فراكسیۆنێكی كوردستانی نیازی بەشدارینەكردنی لە دانیشتنەكە ڕانەگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ