نرخی مریشكی زیندوو بەرز دەبێتەوە و هۆكارەكەیشی ئاشكرا دەكرێت

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی مریشكی زیندوو بەرز دەبێتەوە و هۆكارەكەیشی ئاشكرا دەكرێت

مریشکی سپی لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوو ڕۆژە لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بەرز بووەتەوە و هۆكارەكەیشی ئاشكرا دەكرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی كلیۆیەك مریشكی زیندوو لەنێوان 3400 بۆ 3750 دینارە، هەرزانترین نرخ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرزترین نرخیش لە پارێزگای هەولێرە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو كەمتر بوو لە سێ هەزار دینار.

لێدوانی فەرمی: نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند هۆكارێك هەن بۆ گرانبوونی نرخی مریشك كە ئەمانەن:

- ڕێگرییەكانی بازگەكانی عێراق لە هەناردەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان.

- بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لە كێڵگە پەلەوەرییەكان كە بەشێكی پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هەیە.

- بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیوكاسڵ لەنێو كێڵگە پەلەوەرییەكانی زاخۆ تاوەكوو نەجەف، كە بەو هۆیەوە زیانی گەورە بەر خاوەنی كێڵگەكان كەوتووە لە زۆرێك لە كێڵگەكان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە نیوەی بڕی بەرهەم لەناوچووە.


ئەمەش بزانە: بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان ژمارەیەك لە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان یان بەرهەمهێنانیان ڕاگرتووە یانیش تا ئاستێكی زۆر كەم دایانبەزاندووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەمڕۆ لە كێڵگەكان نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە نێوان 3000 بۆ 3300 بە دووكاندارەكان فرۆشراوە و هەر فرۆشیارێكیش بڕێك پارە دەخاتە سەر ئەم نرخە و بە هاووڵاتیانی دەفرۆشێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ