ژێرخانی ڕێگاوبان و شەقامەکانی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟

شەیری بکە لە:
ژێرخانی ڕێگاوبان و شەقامەکانی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟

دیمەنی شەقامێک - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە 16 هەزار هێمای هاتووچۆ لەسەر شەقامی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دانراون، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کوالێتیی شەقامەکانی کوردستان دەکات.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 717 پرۆژەی ڕێگاوبان کاریان تێدا کراوە، 16 هەزار و 213 ‌هێمای هاتووچۆی جۆراوجۆر لە شەقامەکان دانراون، 883 کیلۆمەتر ‌هێلکاری بۆ شەقامەکان کراوە، نزیکەی 45 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنی بۆ شەقام و ڕێگاکان دانراوە.

لێدوانی فەرمی: دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: گرنگییەکی بەرچاو بە شەقام و ڕێگاوبانەکان دراوە، بۆیە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاویان لە ڕووی هێلکاریی و هێماکانی هاتووچۆ بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدەین کواڵیتییان بەرزتر بکەینەوە. دەشڵێت: شەقامەکان بەپێی ستانداردی وڵاتانی جیهان دیزایین دەکرێن، ئەو ئامێرانەی لە کوردستان کاریان پێ دەکرێت، هەمان ئەو ئامێرانەن لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بەکاردەهێنرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەکەدا دوو هەزار و 681 ڕێگاوبان تەواو بوون، بەم شێوەیە:

هەولێر: 170 پرۆژە بە گوژمەی 480 ملیار و 999 ملیۆن دینار.

سلێمانی: 238 پرۆژە بە گوژمەی 142 ملیار و 791 ملیۆن دینار.

ئیدارەی سۆران: 78 پرۆژە بە گوژمەی 15 ملیار و 785 ملیۆن دینار.

ئیدارە ڕاپەڕین: 79 پرۆژە بە گوژمەی 42 ملیار و 772 ملیۆن دینار.

ئیدارەی گەرمیان: 47 پرۆژە بە گوژمەی 14 ملیار و 670 ملیۆن دینار.

دهۆک: 72 پرۆژە بە گوژمەی 326 ملیار و 677 ملیۆن دینار.

هەڵەبجە: 24 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 122 ملیۆن دینار.

ئیدارەی زاخۆ: 5 پرۆژە بە گوژمەی یەک ملیار و 219 ملیۆن دینار.

زانیاریی زیاتر: لە کابینەی نۆیەمدا 59 پردی پەڕینەوە بۆ هاووڵاتیان دروستکراوە، 296 هێڵکاریی پەڕینەوەی پیادە و هەزار و 568 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی دانراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ