تورکیا سزای  قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوە لەسەر ئەحمەد تورک هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
تورکیا سزای  قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوە لەسەر ئەحمەد تورک هەڵدەگرێت

ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشووی ماردین و ئەندامی شاندی ئیمراڵی

ئاڤا نیوز

تورکیا سزای قەدەغەی گەشتکردنی دەرەوە لەسەر سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشووی ماردین هەڵدەگرێت، ئەویش دوای ئەوەی کە لەسەر دۆسیەی کۆبانێ بڕیاری 10 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشووی ماردین و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، سێ ڕۆژ لەمەوبەر هەڵگیراوە، هەر بۆیە توانیوویەتی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بەشدرای لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بکات.

بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی هەبەر تورک بڵاوی کردەوە، ئەحمەد تورک لە 4ی تەممووز، سزای قەدەغەکردنی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر هەڵگیراوە، بۆیە ڕێگەی پێدراوە ڕۆژی 11ی تەممووز بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بەشداری بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد تورک لە دۆسیەی کۆبانێ، ماوەی 10 ساڵ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، هەر بۆیە گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغە کرابوو.

زانیاریی زیاتر: تورک، لە 11ی تەممووز لەگەڵ شاندی دەم پاتی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە ئەشکەوتی جاسەنە، شاهیدی چەکدانانی 30 چەکداری پەکەکە بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ