سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت

  • بزنس
  • 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت

لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی کوردستانە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێت و  ڕەوانەی بەغدای بکات. 

 

وێنە گەورەکە: ماوەی 73 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە وردبینی لە لیستی مانگەکانی پێنج و شەش دەستپێنەکردووە، بەڵام حکومەتی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ڕێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بەردەوامن، ئەگەر زۆرە هەفتەی داهاتوو تەواو کرابێت و ڕۆژانی دواتر ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت."

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە دوو ڕۆژی داهاتوو دۆسیەی ژمارەیەک خانەنشینی نوێ تەواو دەبێت و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی حەوت تۆماردەکرێن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ