پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پۆست و یاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند پۆست و یاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان

ئاڤا نیوز

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە دووی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمدا ئەنجام دەدات، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمان دەنگ لەسەر چەندین بڕگە و پڕۆژەیاسای گرنگ دەدات، کە دیارترینیان یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی و هەروەها دەنگدانە لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەمموز بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە دەنگدان دەبێت لەسەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی و  برگەی دووەمیش دەنگدان دەبێت لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لیژنەی پلاندانانی پەرلەمانی داوای کردبوو پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی دەنگدان لەسەر سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی، کە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ئێستا بە شێوەی وەکالەت کارەکانیان بەڕێوە دەبەن.

لە هەمان کاتدا: هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای یەکسانکردنی بڕوانامەکان و پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لەگەڵ سعوودیە، دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای وەزارەتی پەروەردە، پڕۆژەیاسای پاراستنی ژینگە، و پڕۆژەیاسای بەشداربوونی عێراق لە ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان، بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ