
کارمەندانی پڕۆژەی ڕووناکی سەرقاڵی کارکردنن
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە و تیمەکانی تایبەت بە کارەبای 24 کاتژمێری دەستیان بە کارەکانیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە پێی ئەو پلانەی بۆ پرۆژەکە دانراوە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێتە 24 کاتژمێری، بەمەش هەزاران مۆلیدە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکوژێندرێنەوە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی کوردستان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە 15-7-2025، ڕێکارەکانی تایبەت بە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و تیمەکان خەریکی کارکردنن، ئەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاوی پرۆژەکە لە سنووری هەڵەبجە.
زانیاریی زیاتر: کاوان کەریم بە ئاڤای گوت: تا کۆتای ساڵ تەواوی سەنتەری هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، سەرەتای ساڵی داهاتووش پرۆژەکە لە دەورووبەری هەڵەبجە دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی و 90 هەزار شوێنی بازرگانی کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە و پرۆژەکە بەردەوامە لە فراوان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
29 تەممووز
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: کەمترین ڕێژەی هەژاری لە هەولێرە