ئیسرائیل: حەماس ناتوانێت بەشێک بێت لە داهاتووی غەززە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: حەماس ناتوانێت بەشێک بێت لە داهاتووی غەززە

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

نوێترین لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی داهاتووی غەززەوە ئاشکرای دەکات، حەماس ناتوانێت بەشێک بێت لە داهاتووی غەززە.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی دانووستانەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس پێشكەوتنێکی بەرچاویان بەدەستنەهێناوە و ئیسرائیلیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی غەززە.

 

لێدوانی فەرمی: جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەنیازی ئەوەی نییە بۆماوەیەکی درێژ کۆنتڕڵی غەززە بکات، هاوکات دەشڵێت، حەماس ناتوانێت بەشێک بێت لە داهاتووی غەززە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر یەکە لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە تێکدانی دانووستانەکان یەکتری تۆمەتبار دەکەن و ڕایگەیاندووە، ناتانیاهۆ نایەوێت هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی غەززەوە بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، حەماس پێشنیازی ئاگربەستی ڕەتکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: