
دیمەنی ئاگرەکەی ناحیەی بەرزنجە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سێ ڕۆژ لە ئاگرکەوتنەوەی سنووری ناحیەی بەرزنجە ڕووبەرێکی فراوان لە پووش و پاوان و دارستان سووتان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-07-21، ئاگر لە سنووری گوندەکانی باساک و چنارە کەوتەوە، هەرچەندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و خەڵکەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدرا، بەڵام ئاگرەکە بەردەوام تەشەنەی دەسەند.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای 72 کاتژمێر توانرا ئاگری سنووری گوندەکانی باساک و چنارەی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کۆنترۆڵ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە ئاگرکەوتنەوەکە دروست بوو، جگە لە هێزە ئەمنییەکان خەڵکی گوندەکانی چنارە، حاجی مامەند، گێڵیەر، بەرزنجە، باساک هاوکاربوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
زیانە سەرەکییەکان: نزیکەی پێنج هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون، هەروەها زیانی زۆر بە سروشت و ژینگەی سنووری بەرزنجە کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من: زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەکە تۆمار کراون
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژرانی کۆڵبەرەکان زیادی کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری ڕووخاندنی باڵەخانە سووتاوەکەی کوت دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
25 تەممووز
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی مەهاباد و بۆکان دەدرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو