
دیمەنی مووچەخۆران لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان و دەستەی كەشناسیی عێراق لە سبەیەوە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە و لە هەندێك شوێن دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش لەو چوارچێوەیەدا هۆشدارییەك دەداتە مووچەخۆران سەبارەت بە كاتی وەرگرتنی مووچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، لە ئەمڕۆوە تاوەكوو سێ ڕۆژی دیكە پلەكانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە، بۆیە وا باشترە مووچەخۆران لە كاتەكانی ئێواران و شەوان ئامێرەكانی ATM بەکار بهێنن بۆ ڕاکێشانی پارەکانیان لەبەر سەلامەتیی گشتی و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.
لەلایەكی دیكەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلە گەرمایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرما کە تۆمار دەکرێت لە ناوچەی گەرمیان 47.4 پلە دەبێت، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان و دەستەی كەشناسیی عێراق، سبەی بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، لە هەرسێ پارێزگای میسان و بەسرە و كەركووك ئەو پلەیە تۆمار دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من: زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەکە تۆمار کراون
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژرانی کۆڵبەرەکان زیادی کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری ڕووخاندنی باڵەخانە سووتاوەکەی کوت دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
25 تەممووز
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
25 تەممووز
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی مەهاباد و بۆکان دەدرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو