
خۆ فێنککردنەوەی دوو کەس بەهۆی گەرمای بەتینەوە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسیی عێراق، وردەکاریی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و هاوکات پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەش پارێزگا بۆ نیوەی کوڵان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەکە کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، هاتووە: "سبەی هەینی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن."
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەو شەپۆلە گەرمایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرما کە تۆمار دەکرێت لە ناوچەی گەرمیان 47.4 پلە دەبێت، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.
پێشبینییەکان بۆ سبەی: بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبن:
بەغدا، دیالە، بابل، کەرکووک، سەلاحەدین و نەجەف: 48 پلە
کەربەلا و هەولێر: 47 پلە
ئەنبار و سلێمانی: 46 پلە
دهۆک: 45 پلە
نەینەوا، دیوانییە، واست، ناسریە و موسەننا: 49 پلە
میسان و بەسڕە: 50 پلە
پێشبییەنیەکانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو:
ڕۆژی شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور کە هەندێک جار نیمچەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور کەمێک نزم دەبنەوە.
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت، جگە لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور کە هەندێک جار نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من: زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەکە تۆمار کراون
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژرانی کۆڵبەرەکان زیادی کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری ڕووخاندنی باڵەخانە سووتاوەکەی کوت دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
25 تەممووز
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
25 تەممووز
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی مەهاباد و بۆکان دەدرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو