كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە

شەیری بکە لە:
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هەولێر

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و سبەیش دوو پلە نزم دەبنەوە.

بڵاوكراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ لە هەندێك شوێن كەمێك بەرزتر دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت سبەی پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلە نزم ببنەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: شەپۆلێكی كاریگەری گەرما چەند ڕۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە و كاریگەرییەكەی لەسەر هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ تەواو دەبێت.

ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای هەبووە كە 50 پلەی سیلیزییە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین كە تەنیا 32 پلەی سیلیزییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ